بە پێی ڕاپۆرتی پەیامنێری مێهر، سەید عەباس عێراقچی لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی: ئێران بە نیازپاکییەوە بەردەوام بووە لە پەیوەندیی فرەلایەنە لەگەڵ بەریتانیا و ئەندامانی دیکەی ئەورووپایی ئەندامی ڕێککەوتنی بەرجام، تەنانەت لە کاتێکدا ئەمریکا بەردەوامە لە نیشاندانی ئامادەنەبوون بۆ بەشداریکردنیان لە پرۆسەی دانوستانە بەردەوامەکاندا.
جەختیشی کرد: ئەگەر هەڵوێستی بریتانیا "پیتاندنی سفر" بێت لە ئێراندا- پێشێلکردنی ڕوونی پەیمانی قەدەغەکردنی چەک ئەوا چیتر گفتوگۆ لە نێوانماندا لەسەر پرسی ئەتۆمی نابێت.
Your Comment