بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تونجەر باکرهان هاوسەرۆکی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان(دەمپارتی) لە دەسپێکی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ناوەندیی حزبەکەی، وێڕای ئاماژە بە دۆخی قەیراناویی ڕۆژهەڵاتی ناوین و ئەگەری پێناسەکرانەوەی جیهان و ناوچە، وتی: بڕیاری هەڵوەشانەوەی ئەمدواییەی پەکەکە لە دوازدەهەمین کۆنگرەیدا، نیساندەری تێگەیشتن لە گۆڕانکارییەکانی جیهان و هەوڵێکە بۆ پێناسەی بوارێکی نوێ.
هاوسەرۆکی دەمپارتی وتیشی: ئیستا لە قۆناغێکی هەستیاری مێژووداین؛ یان دەتوانین پەیوەندییەکانی تورک و کورد بەپێی دیموکراسی داڕێژینەوە، یان تێکرامان لە دڵی کارەساتەکانی ڕۆژهەلاتی ناویدا دەسڕیێنەوە.
باکرهان بە هوشداردان هەمبەر بە خۆدواخستن لە ئاشتی و مەترسیی لێکەوتنەوەی کوژراوی زیاتر، جەختی کرد: بڕیاری پەکەکە تەنیا گۆڕانکارییەکی ڕێکخراوەیی نییە، ئەم بڕیارە دەتوانێ چارەنووسی جوگرافیایەک بگۆڕێت و هاوکات بانگەشەیەک بێت بۆ کوژاندنەوەی چەکەکەکان و دەسپێکی گفتوگۆیەکی سیاسی.
Your Comment