AP ١٤٠٤ گوڵان ٢٧ ١٨:٢٦

ئەردۆغان: پەکەکە دەبێت بە بێ مەرج چەک دابنێت

ئەردۆغان: پەکەکە دەبێت بە بێ مەرج چەک دابنێت

سەرۆک کۆماری تورکیا بە ئاماژە بە ڕاگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە جەختی لەوە کردەوە کە بەدیهێنانی "تورکیایەکی بێ تیرۆر" تەنیا لەو کاتەدا مومکین دەبێت کە ئەو گرووپە بە تەواوی چەکەکانی دابنێت و پێکهاتە نایاساییەکەی هەڵبوەشێنێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەردۆغان لە کاتی گەڕانەوەی لە کۆبوونەوەی کۆمەڵگەی سیاسیی ئەورووپا لە تیرانا، لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان لە فڕۆکەکەدا کاردانەوەی بەرامبەر ڕاگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەی گرووپی پەکەکە نیشان دا و جەختی لەسەر پێویستی سڕانەوەی پەکەکە کردەوە کە "بەبێ مەرج چەکەکانی خۆی ڕادەست بکات".

ئەردۆغان لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە گرنگی بڕیارەکەی ئەم دواییەی پەکەکە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی چەکداری، وتی: تورکیایەکی بێ تیرۆر خەون نییە، بەڵکوو ئامانجێکە لێی نزیک دەبینەوە.

وتیشی: ئەم ئامانجه تەنیا بەدی دێت که تاقمی تیرۆریستی به تەواوی چەکەکانی خۆی دابنێت و پێکهاتەکەی هەڵوەشێنێتەوه و ڕێبازی نایاسایی خۆی به جێبهێڵێت.

ڕاشیگەیاند: "ئێمە هەنگاو بە هەنگاو بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ورد و تەواوەتی ئەم بڕیارە دەکەین".

ناوبراو بە ئاماژەدان بە خۆشی خەڵک لە ناوچەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا، دەشڵێت: کاتێک گەلەکەمان لە دیاربەکر و هەکاری و ئیغدر ئاهەنگ دەگێڕن و لە شەقامەکاندا سەما دەکەن، ئەوە نیشان دەدات کە میللەتەکەمان ئەم گۆڕانکارییە قبووڵ دەکات و بە هی خۆی دەزانێت.

News ID 55056

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha