AP ١٤٠٤ گوڵان ١ ١٠:١٠

تورکیا دەیەوێت جۆلانی دووەم بهێنێتە عێراق

تورکیا دەیەوێت جۆلانی دووەم بهێنێتە عێراق

نوێنەرێکی عێراقی نیسبەت بە جووڵەکان دەوڵەتی تورکیا لە ئەو وڵاتە هۆشداریی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، فازل مسلماوی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق جەختی کرد کە دەوڵەتی تورکیا بەدوای بەرچاوخستنی دووبارەی ئەبومحەمەد جەولانی سەرکردەی تیرۆریستەکانی دەسەڵاتدار لە سووریا بە شێوەی نوێ لە دریژەی بەرژەونەدییە سیاسییەکانی خۆیەتی.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو وڵاتە هەوڵ دەداتە ڕوانگەکان نیسبەت بە تیرۆرستی بوونی جۆلانی بگۆڕێت و ڕوانگەیەکی سیاسی بۆ ناوبراو پێک بهێنێت و پەرەی پێبدات. ئەنقەرە ڕێز بۆ سەروەری سیاسی عێراق دانانێت و لە کاروباری نێوخۆیی وڵاتەکەمان دەستێوەردان دەکات.


ئەملسلماوی زیادی کرد: ئۆپراسیۆنی سەربازی هێزەکانی تورکیا لە ناوخۆی عێراق بە بیانووی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم لە ڕاستیدا پیلانی زیادەخوازانە لە دژی ئاسایش و سەقامگیری وڵاتەکەمانە.

ناوبراو وتیشی: دەوڵەتی تورکیا بەدوای دووپات کردنەوەی هاوتایەک وەکوو جۆلانی لە عێراقە؛ ئەو هەوڵە هەڕەشەی ڕاستەوخۆ لە دژی سەروەری و ئاسایشی نەتەوەیی وڵات دێتە ئەژمار.






News ID 54710

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha