بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، كامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانی رێكخراوی (CPT) ڕایگەیاند، كاتژمێر 4:20 خولەكی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سوپای تورکیا بە فڕۆکە، بڵاوکراوەی بەسەر چیای ئاسۆسدا بڵاوكردوەتەوە كە بە شێوەزاری کرمانجی لە ئاسمانەوە فڕێداونەتە خوارەوە و داوای خۆبەدەستەوەدانی چەکدارانی پەکەکەی كردووە .
كامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانی رێكخراوی (CPT) ئەمشەو لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەکاتژمێر 4:20 خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆدا، فڕۆکەکانی سوپای تورکیا بە درێژایی چیای ئاسۆس و لە دەوروبەری گوندەکانی گەڵاڵە، باساوێ، سەفرە و زەرون لە قەزای ماوەت لە پارێزگای سلێمانی چەندین بڵاوکراوەی بە شێوەزاری کرمانجی لە ئاسمانەوە فڕێداونەتە خوارەوە و داوای خۆبەدەستەوەدانی پارتی کرێکارانی کوردستان دەكەن.
لەو کاغەزانەدا لە زمانی کەسانێک کە پێشتر خۆیان بەدەستەوەدابوو، نووسراوە کە ژیانمان باشە و هێزە ئەمنییەکانی سوپای تورک باش بوونە لەگەڵمان، ئێوەش خۆ بەدەستەوە بدەن.
Your Comment