AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ٣ ١٢:٤٠

"ئیمام ئۆغڵو" بە حوکمی دادگا، بەڕێی زیندان کرا

"ئیمام ئۆغڵو" بە حوکمی دادگا، بەڕێی زیندان کرا

میدیاکان لە زیندانی‌کرانی "ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو" تا کاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگەی تاوانەکانی، بەپێی حوکمی دادگەی ئەستەنبۆڵ هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی ئانادۆلو، ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو شارەوان ئەستەنبۆڵ، ئەمڕۆ یەکشەممە بە تاوانی گەندەڵی و هاوکاریی تیرۆریزم لە لایەن دادگەی سزای ئەستەنبۆڵەوە بەڕێی زیندان کرا و بڕیارە تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگەی تاوانەکانی لە زینداندا بێت.

ئەوە لە کاتێکدا کە نووسینگەی ئیمام ئۆغڵو چەند کاتژمێر لەوە پێش ڕایگەیاند کە دادستێنەکانی تورکیا داوایان لە لەو دادگەیە کردووە کە شارەوانی ئەستەنبۆڵ وێڕای 4 کەس لە یاریدەدەرانی بە تۆمەتی تیرۆریزم و گەندەڵی دادگایی بکرێت.

ئیمام ئۆغڵو بەڵام ئەو تاوانانەی ڕەت کردۆتەوە و ئەو تۆمەتانەی "بەدوور لە زەین" زانی.

News ID 54382

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha