AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ٧ ١٩:٤٢

بەڕێوەچوونی یەکەمین ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی مووشەکیی سپا و ئەرتەشی ئێران

بەڕێوەچوونی یەکەمین ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی مووشەکیی سپا و ئەرتەشی ئێران

یەکەمین ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی مووشەکیی هێزی دەریایی ئەرتەش و هێزی هەوافەزای سپا لە درێژەی مانۆڕی زەلفەقاری ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕیوەچوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزی دەریایی ئەرتەش و هێزی هەوافەزای سپا ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان لە ژێر فەرماندەیی قەرارگای زەڵفەقاری ئەرتەش بە هاویشتنی مووشەکی کرووزی دەریایی و بالستیکی و تەقاندنەوەی سەرکەوتووانەی ئامانجی گریمانەیی لە باکووری ئەقیانووسی هێند، بەڕیوە برد.

ئەمیر سەرتیپ عەلیڕەزا شەیخ، وتەبێژی مانۆڕی هاوبەشی زوڵفەقار، ئەم ئۆپەراسیۆنەی بە هێمای "ئاسایشی پاوەجێ لە سای یەکگرتوویی و هێز" زانی و وتی: هێزی چەکداری کۆماری ئیسلامی ئێران وەک باڵی بەهێز و پارێزەری گەلی مەزنی ئێران، نیشانی دا کە بە هەموو هێزەوە وەڵامی هەر هەڕەشەیەک دەداتەوە.

News ID 54125

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha