بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەری ئاسۆشەیتێد پرێس ڕاپۆرتی دا کە وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆنفڕانسی میۆنشێن وتی کە وڵاتەکەی، لە ئەگەری لەناوچوونی هێزە کوردییەکان کە لەلایەن تورکیا، ئەمریکا و یەکێتی ئەورووپاوە وەکوو ڕێکخراوی تیرۆریستی دەناسرێت، سەبارەت بە مانەوە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ئاوڕدانەوە دەکات.
هاکان فیدان کە لە دیداری ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا ئەو قسانەی هێنایە ئاراوە درێژەی دا: ئێمە ناتوانین هیچ گرووپێکی چەکدار لە ئەو ناوچە قبووڵ بکەین و ئەبێ ئەو هێزانە لە ئەرتەشی نەتەوەیی تێکەڵ بکرێن.
هەروەها ئەسعەد شەیبانیش سەبارەت بە هەڵوەشانەوەی سەرجەم گرووپە نادەوڵەتییەکان و تێکەڵ بوونی کوردەکان لە حکومەتی نوێی سووریا قسەی کرد.
هیند قبوات یەکێکی دیکە لە کەسایەتییەکانی بەشدار لە کۆنفڕانسی میۆنشێن لەلایەن سووریاوە وتی: کوردەکان بەشێک لە گەلی سووریان بەڵام ناتوانن ئەرتەشی خۆیان هەبێت چونکوو ئەو بابەتە پێچەوانەی یەکگرتوویی ئێمەیە.
Your Comment