AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ٢١ ١٩:٠٣

مووشەکی مەودابڕ لە سەر کۆپاپۆری درۆن‌بەری سپای پاسداران دەتەقێت

مووشەکی مەودابڕ لە سەر کۆپاپۆری درۆن‌بەری سپای پاسداران دەتەقێت

فەرماندەی هێزی دەریایی سپا وتی: کۆپاپۆری درۆن‌بەری شەهید باقری لە ڕیزی سەرووکۆپاپۆرە جیهانییەکانە و دەتوانێ مووشەکگەلێک بە بڕەوی زیاتر لە 1000 کیلۆمەتر بهاوێژێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار دەریاوان عەلیڕەزا تەنگسیری فەرماندەی هێزی دەریایی سپا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: بۆ ئەوەی بتوانین ئاسایشی ئاوڕێگە نێودەولەتییەکان بپارێزین، بێ‌گومان دەبێ لە ئەقیانووسەکاندا ئامادە بین و ئەمەش پێویستی بە سەرئاوییەکی گەورە هەیە کە بتوانێ بەردەوام لە ئەقیانووسدا بمێنێتەوە و بتوانی ئیمکاناتی پێویستی بۆ ئاوەها ڕاسپاردەیەکی هەبێت.

ڕاشیگەیاند: ناوی درۆن‌بەری چەند کارەی شەهید بەهمەن باقری لە ڕاستیدا بۆ ئەو مەبەستە ئامادە کراوە و ئەم سەرئاوییە لە درۆنگەلی جۆراوجۆری وەک درۆنی هێرش‌بەر، ناسکاری و پەلاماری بەهرە وەردەگرێت و دەتوانێ کۆپتەرگەلی جۆراوجۆر لەگەڵ خۆی هەڵبگرێت.

فەرماندەی هێزی دەریایی سپا سەبارەت بە توانستەکانی ئەم کۆپاپۆرە زیادی کرد: کۆپاپۆری شەهید باقری دەتوانێ چوار درۆنی گەورە، یەک لە پاژنەدا و دوو درۆنی مامناوەند و پێنج درۆنی چکۆلە لە ڕووبەری خۆی هەڵبگرێت و هاوکات دەتوانێ 5 کۆپتەر هەڵبگرێ(4 کۆپتەری گەورە و 5 کۆپتەری چکۆلە) و خاوەن 8 هێلانە کۆپتەری دوو نهۆمییە.

ناوبراو لە درێژەدا وتی: ئەم کۆپاپۆرە دەتوانێ درۆن لە 180 مەتریدا هەڵفڕێنێت و هاوکات گرووپەپاپۆرێکی مووشەک‌هاوێژی لە فازی یەکەمدا لە گرووپەپاپۆرێکی مووشەک‌هاوێژی دووەم لە فازی دووەمدا لە هێلانەی دووەمی خۆیدا جێ بکاتەوە و هاوکاتیش دەتوانێ لە دوو تونیشتی سەرئاوییە هێرشبەرەکانی مووشەکهاوێژ بخاتە ئاوەوە یان لە ئاوی بگرێت و لەو سۆنگەوە ئەم کۆپاپۆرە لە ڕۆژائاوی ئاسیادا بێ‌هاوتایە.

سەردار تەنگسیری سەبارەت بە بڕەوی مووشەک و درۆنەکانی سەر ئەم کۆپاپۆرە ئاشکرای کرد: ئەگەرچی مەودای بڕەوی درۆن‌هاویشتن لە سەر ویشکی و دەریا جیاوازە، بەڵام بەم کۆپاپۆرە ئەو بەربەستانە چارەسەر کراون.

وتیشی: ئەم کۆپاۆرە درۆن‌بەرە لێهاتووییەکی تریشی هەیە و دەتوانێ وەک سەکۆیەکی هاویشتنی مووشەکیش کەڵکی لێ وەرگیرێت و دەتوانێ مووشەکگەلێک بە بڕەوی 1000 کیلۆمەتر بهاوێژێت.

بە گوێرەی فەرماندەی هێزی دەریایی سپا ئەم کۆپاپۆرە دەچێتە ڕیزی سەرووکۆپاپۆرە ئەقیانووس‌پێوەکان و خێرایی ئەم سەرئاوییە 22 گرێی دەریایی(nautical mile) و 18 گرێ لەباری ئابوورییەوەیە. هەروەها درێژایی ئەم کۆپاپۆرە 240 مەتر و درێژایی باندەکەی 180 مەترە و دەتوانێ لە هەر هەلومەرج و کەشوهەوایەکدا یەکساڵ بەبێ سووتمەنی‌گرتن لە ئەقیانووسدا بمێنێتەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە کەڵک‌وەرگرتن لە تەکنۆلۆژیای ڕۆژ و هۆشی دەکرد لەو کۆپاپۆرەدا و گەرهەم‌هاتنی بەشگەلێکی زۆری لە ناوخۆی هێزی دەریایی سپا، زیادی کرد: بڕەوی مووشەکەکانی ئەم کۆپاپرە زیاتر لە 1000 تا 2000 کیلۆمەترە و توانای شوێن‌دۆزیی هوشمەندانەی ئامانجەکانیان هەیە و لە داهاتوودا پلانمان بۆ پەرەدان بە خێرایی و بەرزکردنەوەی مەودا مووشەکەکان هەیە.

ئاماژەی بەوەش دا: ئەم سەرئاوییە خاوەن سیستەمی شەڕی ئەلەکترۆنیکییە و شیوەی تێهەڵچوونی سیستەمە بەرگرییەکانی لە ڕێزی زانیارییە نهێنییەکانە، ئەوەندەیە کە ئەو سیستمانە دەتوانن لە بەرامبەر هەر جۆرە هەڕەشەیەک توانای وەڵامدانەوەی کارامەیان هەبێت.

سەردار تەنگسیری جەختی لەوەش کرد: توانستی ئەم سەرئاوییە لە بەرزکردنەوەی هێزی ئۆپەراسینی ئێراندا، بەتایبەت لە ئاوە دووردەستەکاندا، زۆر گرنگە و ئامادەبوونی هەمیشەیی ئێران لە دەریاکاندا بەواتای سەروەری دەریاییە.

News ID 53921

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha