ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: پڕۆفیسۆر حەسەن ئۆناڵ ئەندامی لیژنەی زانستی و مامۆستا پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆی باشکنێتی ئەنقەرە لە لێدوانێکی تایبەتی بۆ هەواڵنێری ئاژانسی مێهر، سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ ڕۆژئاوا و بەتایبەت لەگەڵ سەرۆک کۆماری نوێی ئەمریکا، وتی: وڵاتانی ڕۆژئاوایی و بەتایبەت ئەمریکا لە دانوستان لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوین کە وەک "بەرەی شەڕاژۆیی" ناویان لێ دەبەن، ڕاستگۆیانە نەجووڵاونەتەوە. جیهانی ڕۆژئاوا تەنانەت لە پرسی تورکیاشدا سیاسەتێکی دوور لە ڕاستگۆیی گرتۆتە بەر. هەر بۆیە تورکیا لەگەڵ ڕۆژئاوا هەستیارانەتر هەڵسوکەوت دەکات. بۆ پرسی ئێران پێموا نییە کە ئەمریکا و هاوپەیمانانی دانوستانێکی کارساز و ڕاستگۆیانە بگرنە بەر. هیچکام لەو وڵاتانەی ئەمریکا بە "بەرەی شەڕئاژوێیان" دەناسێ و لەوان "عێراق"، "سووریا" و "لیبیا" نەیانتوانیوە لە دانوستان لەگەڵ ئەمریکادا گرفتە سیاسی و ئابوورییەکانیان چارەسەر بکەن.
حەسەن ئۆناڵ لەبارەی پێداگریی ڕۆژئاوا لەسەر گوشاری لانیزۆری، سەرەڕای دانوستانەکانی پێشوو، ڕوونی کردەوە: جیهانی ڕۆژئاوا و بەتایبەت ئەمریکا بەردەوام لە دانوستانی لەگەڵ ئێران بەدوور لە ڕاستگۆیی جووڵاوەتەوە و ئەگەری ئەوەش هەیە کە لەوە بەدواش هەر درێژە بەو سیاسەتەی بدات و بە ئاوڕدانەوە لە هەڵوێستی دەوڵەتی نوێی ئەمریکا و شوناسی شۆڕشگەرانەی کۆماری ئیسلامی، هیواداربوون بە پاشەکشێی ڕۆژئاوا لە سیاسەتیدا هەمبەر بە تاران، هەڵەیە. بەتایبەت کە فاکتەری پاڵپشتی لە ئیسرائیلیش لە قۆناغی سەرۆک کۆماریی ترامپدا کارایە.
ئەم مامۆستای زانکۆیە لە کۆتاییدا سەبارەت بە باشترین ڕێگەچارە لە بەرامبەر گوشارە سیاسییەکانی ئەمریکا و ڕۆژئاوا هەمبەر بە ئێران و چەندین وڵاتی دیکە، ڕایگەیاند: بە بڕوای من هاوکاریی ناوچەیی باشترین ڕێکارە. لە لایەکەوە تەرکیز لە سەر جیهانی چەند جەمسەری دەتوانێ باشترین تەوژم و گوشاری سیاسییە لە دژی ڕۆژئاوا.
Your Comment