بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەکرهان لە گوتارى هەفتانەی فراکسیۆنەکەیدا لە پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند، دەبێت حکومەت بەرپرسیارێتی خۆی بۆ بانگەوازەکە لەئەستۆ بگرێت و بەدەم بانگەوازەکەوە بچێت.
لەبارەى چەکدانان وتى، بە دانانی قەیوم لەسەر شارەوانییەکانمان و نیشاندانی چەک لە بەرامبەرمان، ئاشتەوایی و بانگەوازی چەک دانان ناکرێـت، کەس بە ئێمە نەڵێت پرۆسەیەک لەئارادا هەیە کاتێک ئێوە قەیوم لەسەر شارەوانییەکانیمان دادەنێن.
دەڵێت، هەوڵەکان بۆ پەکخستنى پڕۆسەى دەستپێکردنەوەى دیدارەکان لەگەڵ ئۆجالان بەردەوامە، بەڵام تورکیا لەلایەک باسی ئاشتی دەکات، لەلایەکی دیکە بۆردومان خەڵکی مەدەنی لە کوردستانی سووریا دەکات و هاووڵاتى مەدەنى دەکاتە ئامانج.
Your Comment