AP ١٤٠٤ بەفرانبار ١٧ ٠٨:٣٥

سیخوڕێکی ئیسڕائیلی لە ئێران لەسێدارە درا

سیخوڕێکی ئیسڕائیلی لە ئێران لەسێدارە درا

عەلی ئەردەستانی کە وێنە و زانیاری لە شوێنە هەستیارەکانی ئێران کۆدەکردەوە و بە ئیسڕائیلی دەدا. ئەمڕۆ سزای سێدارەی بۆ جێبەجێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی بەفرانبار، حوکمی لەسێدارەدانی عەلی ئەردەستانی کوڕی ئەحمەد بە تاوانی سیخوڕی لە ئێران بۆ بەرژەوەندی دەزگای هەواڵگری و ئەمنیی مۆساد بە پێدانی زانیاریی هەستیار، جێبەجێ کرا.

ئەم حوکمە دوای پەسەندکردنی لەلایەن دادگای باڵا و لە ڕێگەی ڕێکاری یاساییەوە ئەنجامدرا.

News ID 58166

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha