بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو کۆبوونەوە کە بە شێوەی ئاشتیخوازانە دەستی پێکردبوو، بە هاوکاری پۆلیس تا نزیک بە کاتژمێر 19 درێژەی هەبوو و بەشێکی گەورەی حەشیمەتەکە وردە وردە بڵاوەیان کرد.
دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوە سەرەکیەکە، ژمارەیەکی کەمی نزیک بە 250 بۆ 300 کەس بە جودا بوونەوە لە خۆپیشاندەران، هەوڵی ئاگردان و کاول کردنیان لە هەندێک شوێنی شار دا.
لەو،ناوەدا، هێرش کرایە سەر چەند فرۆشگەی گەورە و کارەبای بەشگەلێک لە شاریش بچڕا.
بەختەوەرانە تا ئێستا ڕاپۆرتێک لە خەساری گیانی لە هاووڵاتیان نەدراوە.
دوانیوەڕۆی سێشەممە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لەسەر تەوەری داواکاریە ئابووریەکان لە ئاودانان بەڕێوە چوو کە لە درێژەدا، بە ئاوەژۆ کەڵکوەرگرتنی گرووپێکی کەم، کێشرایە ئاژاوە و کاولکردنی داراییە گشتییەکان.
News ID 58167
Your Comment