AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ١٣ ٢٣:١٨

فەرماندەی گشتی سپای پاسداران: ڕێبەر فەرمان بکات مووشەکەکانمان دەهاوێژین

فەرماندەی گشتی سپای پاسداران: ڕێبەر فەرمان بکات مووشەکەکانمان دەهاوێژین

سەردار سەلامی لە میانی پەردەلادانەکەدا ڕایگەیاندهەر ڕۆژێک ڕێبەر بڵێت مووشەکەکانمان دەهاوێژین.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە میانی پەردەلادانەکەدا سەردار سەلامی وتی: ئەمە بەشێکە لە دەسەڵاتی ئێمە و بۆ ئەوەی حیساباتی دوژمنان وردتر بێت و هەڵە نەبن بۆ ئەوەی بەهۆی هەڵەکانیانەوە کێشە بۆ خۆیان یان کەسانی تر ساز نەکەن.

وتیشی:هەموو ئەم سیستێمانە کە لێرەدا هەن کاردەکەن." . ئەو ڕۆژەی پێویست بێت، بە ئیرادەی ڕێبەری شۆڕش و میللەتی خۆشەویستمان، و بە دەست لەسەر پەلەپیتکە، ئەم مووشەکانە چالاک دەبن.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەمە هێزی دەریایی سپای پاسداران ، شارێکی مووشەکی نوێ لە باشووری ئێران ئاشکرا کرد.

News ID 53828

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha