بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی نوجەبا، شێخ ئەکرەم کەعبی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی نوجەبا لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا سەرکەوتنی بەرخۆدانی فەلەستین لە شەڕی زریانی ئەقسای لە هەموو گینافیدایانی جیهان بەتایبەتی بەرەی بەرخۆدان بە ڕێبەرایەتی ئێران و لە غەززە و لوبنان و یەمەن و عێراق پیرۆزبایی کرد.
ناوبراو زیادی کرد: ئێمە دوای ئاگربڕ لە غەززە ئۆپراسیۆنمان ڕاگرت بەڵام ئەگەر دوژمن ئۆپراسیۆنەکەی دەست پێبکاتەوە، ئێمەش دیسانەوە دێینەوە مەیدان. هیچکات پشتی گرینگرین پرسی جیهانی ئیسلام واتا قودس بەرنادەین.
کەعبی وێڕای دەسخۆشی لە ڕێبەرایەتی دلێرانەی ئیمام خامنەیی و پاڵپشتییەکانی سپای پاسداران، درێژەی دا: هەر لە ئێرەوە شیاوە کە یاد بکەین لە شەهیدانی گەورەی بەرخۆدان، سەید حەسەن نەسروڵڵا، یەحیا سینوار، ئیسماعیل هەنیە و شەهیدانی عێڕاقی ڕێگای قودس ئەبو تەقەوی و ئەبوباقر.
ناوبراو لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا ئاماژەی دایە سەر گۆڕانکارییەکانی سووریا و وتی: کەسانێک کە بیر دەکەنەوە بەرەی بەرخۆدان، سووریای لەدەست داوە، ئەبێ تۆزێک سەبر بکەن تا ببینن کە بە خواستی خودا، هەم سووریا و هەم ناوچەگەلێکی دیکەش تەڤلی بەرەی بەرخۆدان دەبن.
ئەمینداری بزووتنەوەی نوجەبای عێڕاق لە کۆتاییدا لەسەر دۆسیەی داگیرکاری ئەمریکا لە عێڕاق قسەی کرد و وتی: ئەمریکییەکان دوای ڕێککەوتنی دیاری کردنی خشتە کشانەوە لە عێڕاق، بنکەی حەریریان چۆڵ کرد و بەشێک لە هێزەکانی خۆیان لە عەین ئەسەد کشانەوە، بەڵام دوای گۆڕانکارییەکانی سووریا دیسانەوە هێزەکانی خۆیان لە عێراق تۆکمە کردووەتەوە، باشتر وایە بزانن کە ئێمە لە ئەم ماوەیەدا ئامادەی هێرش بۆ سەر ئەوان بووین و گەڕانەوەمان بە ئۆپراسیۆنی توندترەوە دەبێت.
Your Comment