بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سپای پاسدارانی ئێران لەسەر ڕاگەیاندنی ئاگربڕ لە غەززە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە دەقەی بەیاننامەکە لە خوارەوە بێت:
«إِنَّا فَتَحْنَا لَکَ فَتْحًا مُبِینًا، لِیَغْفِرَ لَکَ اللَّهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِکَ وَمَا تَأَخَّرَ وَ یُتِمَّ نِعْمَتَهُ عَلَیْکَ وَیَهْدِیَکَ صِرَاطًا مُسْتَقِیمًا وَ یَنْصُرَکَ اللَّهُ نَصْرًا عَزِیزًا
شوکر بۆ خودای گەورە بە تێپەڕینی 16 مانگ لە ئۆپراسیۆنی سەرسووڕهێنەر، جێگای شانازی و مانای زریانی ئەقسا و جەنایەتە نامرۆڤانەکانی ئیسرائیل، ورەی حەماس و بەرخۆدانی ئیسلامی بەسەر ئیسرائیل، بکوژەکانی ژنان، منداڵان و پیاوانی بێ پەنا و بێ بەرگری فەلەستین ڕووی دا.
ئەوانەی کە بە پاڵپشتی تەواوی ئەمریکا و ئەورووپا و ناوچەکە، بەدوای دەستخستنی ئامانجەکانی خۆیان وەکوو ئازاد کردنی ئەسیرەکان بە بێ تێچوو و لە ڕێگای ئۆپراسیۆنی سەربازییەوە، لەناوبردنی تەواوی حەماس و گەڕاندنەوەی شارۆچکەنشینەکان بوون؛ ئێستا دوای 463 ڕۆژ جەنایەتکاری کە بووە هۆی شەهادەتی زیاتر لە 50 هەزار ستەمکاری بێ بەرگری، بریندار بوونی زیاتر لە سەدان هەزار کەسی دیکە لە دانیشتووانی غەززە و هەروەها لەناوچوونی زیاتر لە سەدا 80ی ژێرخانە گرینگەکانی غەززە، هەمبەر سەبر و خۆڕاگری خەڵکی غەززە و ورەی پۆڵایینیان چۆکیان دادا.
ئەمڕۆ کۆتایی شەڕ و سەپاندنی ئاگربڕ لەسەر ئیسرائیل و سەرکەوتنی فەلەستینە کە خەڵکی خۆشحاڵ کردووە.
حەماسی قارەمان بە ئیمان و پشت بەستن بە خودا و بە یاری بەرخۆدان و پاڵپشتی جیهانی، سەرکەوتوو لە مەیدانی دانوستان و ڕێککەوتن هاتە دەرەوە و بە سەرکەوتنی خۆی ئەو پەیامەی بۆ جیهان هێنا کە ئەمڕۆ بەرخۆدانی گەلی فەلەستین نمانەی زاڵ بوونی حەق بە سەر پووچە.
ئەمڕۆ ئەوە ئیسرائیلە کە بەرانبەر فەلەستین چۆکی داداوە.
بێ گومان زریانی ئەقسا ئەو ڕاستییە لە مێژوودا تۆمار دەکات کە چەند مانگ شەڕ هیچ دەستکەوتێکی بۆ ئیسررائیل نەبوو و بەرخۆدان زیندوویە و بە پشتی خودا بەرەو ئازادی مزگەوتی ئەقسا و قودس دەڕوات.
بە بەرز ڕاگرتنی یاد و ناوی شەهیدانی ڕێگای ئازادی قودس، بەتایبەتی شەهید ئیسماعیل هەنیە، سەید حەسەن نەسروڵڵا، یەحیا سینوار، سەید ساڵح ئەلعارور ئەو سەرکەوتنە لە خەڵکی غەززە پیرۆزبایی دەکەین و دەسخۆشی لە لایەنەکانی بەرخۆدان لە لوبنان، یەمەن و عێراق دەکەین و هۆشداریی دەدەینە ئیسرائیل بۆ ئامادەییمان لە مەیدان بۆ بەرەنگار بوونەوەیان و هیوادارین لە داهاتوویەکی نزیکدا خوێندنی نوێژی نەسر لە مزگەوتی ئەقسا ببێتە مانشێتی یەکەمی مێدیاکانی جیهان.
Your Comment