AP ١٤٠٣ بەفرانبار ٢٧ ٠٩:٥٦

بەرپرسی باڵای حەماس: هەموو مەرجەکانمان لە ڕێککەوتنی ئاگربڕەکە ڕەچاو کرا

بەرپرسی باڵای حەماس: هەموو مەرجەکانمان لە ڕێککەوتنی ئاگربڕەکە ڕەچاو کرا

بەرپرسێکی باڵای حەماس ڕایگەیاند: ئەو بزووتنەوە توانی هەموو مەرجەکانی خۆی لە ڕێكکەوتنەکە بەسەر ئیسرائیل بسەپێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵذەری شەهابی فەلەستین، عزەت ئەلڕەشق، ئەندامی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی حەماس لە کاردانەوە بە ڕێككەوتنی ئاگربڕ لە غەززە وتی: ئەو مەرجانەی کە لە دەسپێلی شەڕەوە هێناومانەتە ئاراوە، بریتین لە کشانەوەی تەواوی ئەرتەشی ئیسرائیل، ئاگربڕی هەمیشەیی، گەڕانەوەی ئاوارەکان، گۆڕینەوەی ئەسیرەکان کردنەوەی سنوورەکان و هێنانی یارمەتی مرۆڤدۆستانە کە هەر هەموویان هاتنە دی.

ناوبراو زیادی کرد: سەرجەم ئەو خواستانە بە پشتی خودای گەورە هاتنە دی و دوژمن بە چۆکدا هات.

بەرپرسی باڵای حەماس: هەموو مەرجەکانمان لە ڕێککەوتنی ئاگربڕەکە ڕەچاو کرا

ئۆسامە حەمدان لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماسیش لە کاردانەوە بە ڕێكکەوتنی ئاگربڕ لە غەززە بە کەناڵی ئەلجەزیرە موباشری ڕایگەیاند: ئەم ڕێککەوتنە هەمان ڕێكکەوتنە کە جۆبایدن، سەرۆک کۆماری ئەمریکا، لە مانگی مەی پێشنیاری دابوو و حەماس قبووڵی کردبوو.

حەمدان وتیشی: بەرخۆدان ئەو ڕێککەوتنەی لە ڕووی هێز و دەسەڵاتەوە نەک لە ڕووی لاوازی و بۆ کشانەوە واژۆ کردووە.




News ID 53595

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha