AP ١٤٠٣ بەفرانبار ٢٣ ٢٠:١٢

ئەردۆغان: خەڵکی سووریا بۆ لەناوبردنی یەپەگە ڕێککەون

ئەردۆغان: خەڵکی سووریا بۆ لەناوبردنی یەپەگە ڕێککەون

ئەردۆغان لە وتاردانی لە ئامەد داوای لە خەڵکی سووریا کرد، بۆ لەناوبردنی هیزەکانی کورد لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا یەک بگرنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتاردانی لە هەشتەمین کۆنگرەی ئاکپارتی لە ئامەد، بە داکۆکی لە ئیرادەی ئەنقەرە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی کورد لە هەرێمی کوردستان و سووریا، وتی: خەڵکی سووریا بە کورد و تورک و عەرەبەوە ڕێککەون بۆ لەناوبردنی تیرۆریستان لەو وڵاتەدا.

ئەردۆغان وێرای ئاماژە بەوەی کە پەکەکە دوژمنی هاوبەشی هەموو هاووڵاتیانی تورکیایە، جەختی کرد: ئەوانی لە میراتی جەهادی سەلاحەدین ئەیووبی وەک ئامرازێک بۆ وەدی‌هێنانی ئامانجە ئیمپریالیستییەکان بەهرە وەردەگرن، دوژمنانی هاوبەشی ئێمەن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: ئەوانی هەوڵ دەدەن ئاژاوە بخەنە ناو کورد و تورکەوە، دوژمنانی هاوبەشی کورد و تورکن و زیاتر لەوەش دوژمنی موسڵمانانن.

News ID 53548

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha