بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی دەوڵەتی حوڕیەت لە زمانی سەرچاوە سەربازییەکانەوە ڕایگەیاند کە هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە لە سەروبەندی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە دژی کوردی سووریا، کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
حوڕیەت لە ئەو بارەوە نووسی: ئەنقەرە کە داوا لە حکومەتی نوێی سووریا دەکات هەوڵی پێویست لە دژی کوردی سووریا ئەنجام بدات، هەر ئامادەیی خۆی بۆ بەرەنگار بوونەوەی هەموو سیناریۆکان درێژە دەدات و هیزەکانی خۆیی لە سەر سنوورەکان لە حاڵەتی ئامادەباشی داناوە و چاوەڕوانی ئۆپراسیۆنی سەربازین.
سەرچاوە سەربازییەکانی ئەو ڕۆژنامە هەروەها جەختیان کردووە کە ئەنقەرە بۆ هەموو سیناریۆکان ئامادەیە و یەکێک لە ئەوانە سیناریۆی هێرشی سەربازییە.
مێدیاکانی تورکیا لە سەرچاوە سەربازییەکانەوە ڕایانگەیاند کە هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە لە ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ سووریا لە حاڵەتی ئامادەباشی تەواودان.
News ID 53501
Your Comment