بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المعلومه"، سەرچاوەگەلی ئاگاداری سووری ڕایانگەیاند کە بۆ یەکەمین جار لەسەر ڕێی کاروانێکی پێکهاتوو لە سەربازانی ئەمریکی لە پارێزگای حەسەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریادا بۆمبدانەری کراوە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، کاروانی سەربازی ئەمریکی پێکهاتوو لە ٧ ئۆتۆمبیلی سەربازی لە هاوێری حەسەکە لە نزیکی بنکەیەکی سەربازی ئەمریکی بەرەوڕووی تەڵەی بۆمبدانەری بۆتەوە.
سەرچاوەکان ئەم ڕووداوەیان وەک پەیامێکی گرنگ سەبارەت بە سەرهەڵدانەوەی بەرخۆدانی نوێ لە ناوچەدا هێناوەتە ئەژمار و هاوکات فەرماندە ئەمریکییەکان هەمبەر بە دووپاتبوونەوەی ئەو جۆرە ئۆپەراسیۆنانە نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە.
Your Comment