بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المیادین"، لە درێژەی پێکدادانی تیرۆریستانی پاڵپشتکراوی تورکیا و هێزە کوردەکانی سووریای دیموکراتیک لە باکووری سووریادا، ئەوڕۆ تیرۆریستانی ناسراو بە ئەرتەشی نیشتمانی بە تۆپ و مووشەک، چەندین بنکەی هەسەدەیان لە سەریکانی لە هاوێری ڕەقە و کۆبانیدا کردە ئامانج.
تا ئێستا وردەکاریی زیاتر لەبارەی زیانی گیانی و ماڵیی ئەو هێرشانە بڵاو نەبۆتەوە.
هاوکات ڕێکخراوی پەدافەندی سووریا لە تەقینەوەی مینێک لە دەوروبەری گوندی بۆغاز لە هاوێڕی ڕۆژهەڵاتی حەلەب کە بۆتە هۆی برینداربوونی 5 منداڵ، هەواڵی دا.
Your Comment