بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەنجومەنی سەربازی مه‌نبج له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌شكردووە: پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه گرووپه چه‌كداره‌كانی سووریا به پشتیوانی ده‌وڵه‌تی توركیا هێرشیان كرده سه‌ر مه‌نبه‌ج و هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی ده‌ده‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: "لە ماوەی 12 ڕۆژی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی سووریا، بەکرێگیراوانی دەوڵەتی تورکیا بە پشتیوانی ئاسمانیی توركیا هێرشیان كردوه‌ته سەر ناوچەی مەنبەج و لادێکانی، هەموو ئەو هێرشانە لەلایەن هێزەکانی مەنبەج و ئەلبابەوە تێکشکێندران."
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "چەتەکان لە دوو ڕۆژی ڕابردودا هێرشەکانیان بۆ سەر هەمو میحوەرەکانی مەنبەج زیاد کردوە، ئێستا شەڕی توند لە نێوان شەڕڤانانمان و چەتەکان تا بەرەکانی عەین دادات و عەرەب حەسەن و ئەلعەریمە ڕودەدات".
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، کۆمەڵێک چەت بە پاڵپشتی ئاسمانی سوپای تورکیا و زرێپۆشەکان بەرەو دەروازەی باشووری شارەکە پێشڕەوییان کرد و ویستیان فشاری دەرونی دروست بکەن، بەڵام کەوتنە بۆسەی هێزەکانمانه‌وه، جگە لەوەش بەشێک لە شانە نهێنییەکانی باندەکان، بە ئامانجی دروستکردنی فشاری دەرونی لەسەر خەڵک و ترساندایان ده‌ستیان به هێرشكردووه، ئێستا لە دەروازەی باشووری شارەکە پێکدادان هەیە.
Your Comment