AP ١٤٠٣ سەرماوەز ١٥ ٠٨:٤٥

وەزیری دەرەوەی ئێران دەچێتە عێڕاق

وەزیری دەرەوەی ئێران دەچێتە عێڕاق

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بڕیارە ڕۆژی هەینی بە فەرمی بچێتە عێڕاق و بە ئامانجی گفتوگۆ سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و دۆخی سووریا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای بەغدا دیدار بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی هەینی بە ئامانجی درێژەی گفتوگۆ ناوچەییەکان و ڕووداوەکانی سووریا دەچێتە عێراق.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە ڕەوتی ئەو سەفەرەدا لەگەڵ بەرپرسابی عێڕاق دیدار و گفتوگۆ دەکات. بابەتی ئەو گفتوگۆگەلە زیاتر سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و بەتایبەتی سووریا و هێرشی گرووپە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر هێزەکانی حکومەت لە سارەکانی حەلەب، ئیدلب و حەمایە.

ئەو سەفەرە لە حاڵێکدا ئەنجام دەدرێت کە عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی شەمەی ڕابردوو سەفەری دیمەشقی کرد و لەگەڵ بەشار ئەسەد کۆبووەوە و پاشان سەردانی تورکیای کرد و لەگەڵ هاوتا تورکەکەی لەسەر دۆخی سووریا گفتوگۆی کرد.

News ID 52989

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha