AP ١٤٠٣ گەڵاڕێزان ٢٥ ٠٩:٤٦

ڕووسیا: ئۆپراسیۆنی نوێی تورکیا لە کوردستانی سووریا قبووڵ ناکەین

ڕووسیا: ئۆپراسیۆنی نوێی تورکیا لە کوردستانی سووریا قبووڵ ناکەین

نوێنەری تایبەتی پووتین بۆ کاروباری سووریا، ئۆپرسیۆنی سەربازی نوێی تورکیا لە کوردستانی سووریای قبووڵ نەکراو وەسف کرد و جەختی کرد: ئاوەها ئۆپراسیۆنێک بەس لە قازانجی گرووپە تەندڕەوەکان دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەلکساندر لاورنتیف نوێنەری تایبەتی پووتین بۆ کاروباری سووریا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە ئۆپراسیۆنی سەربازی نوێی ئەرتەشی تورکیا لە کوردستانی سووریا لە ڕوانگەی مسکۆوە قبووڵ نەکراوە و بەس لە قازانجی گرووپە توندئاژۆکان وەکوو هەیئەت تەحریرولشامە.

ئەلکساندر لاورنتیف دوای 22 هەمین کۆبوونەوەی ئاستانە ڕایگەیاند لە ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە سووریا قبووڵ نەکراوە.

ناوبراو لە درێژەدا وتی کە چەندین جار جەختمان کردووە کە ئەو بابەتە قبووڵ ناکەین و هیوادارین کە تورکیاش لە ئەو هەوڵە پاشگەز ببێتەوە. چونکوو ئەو ئۆپراسیۆنە لێکەوتە نەرێنی بەدواوە دەبێت.

News ID 52679

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha