AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٢٢ ١٠:٥٥

کاناڵێکی عێبری ئاشكرای کرد:

ئەگەری جێگیر کردنی سیستەمی دژە مووشەکی تادی ئەمریکا لە ئیسرائیل لە ترسی ئێران

ئەگەری جێگیر کردنی سیستەمی دژە مووشەکی تادی ئەمریکا لە ئیسرائیل لە ترسی ئێران

کاناڵی 12ی عبری ئاشكرای کرد کە بەرپرسانی ئیسرائیل خەریکی دانوستان لەگەڵ کۆشکی سپین سەبارەت بە جێگیر کردنی سیستەمی دژە مووشەکی بالستیکی تادی ئەمریکا لە ئیسرائیل لە ترسی مووشەکەکانی ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای لەکار کەوتنی سیستەمی بەرگری و ڕاداری پێشکەوتووی ئیسرائیل دوای گورزی قورسی مووشەکە سەروودەنگەکانی ئێران لە ئۆپراسیۆنی وەعدەی سادقی دوو، ئیستا کابینەی شەڕی ئەو ڕژێمە دەستەوداوێنی سیستەمی دژە مووشەکی ئەمریکا بووە.

سکای نیوزی عەرەبی لە زمانی مێدیا عێبرییەکانەوە راپۆرتی دا کە بەرپرسانی ئیسرائیل دوای ئۆپراسیۆنی مووشەکی ئەم دواییەی ئێران لە ناوچە داگیرکراوەکان داوایان لە کۆشکی سپی کردووە کە سیستەمی دژە مووشەکی بالستیکی تاد لە ئیسرائیل جێگیر بکەن.

کاناڵی 12 ی عێبری ڕاپۆرتی دا کە لەسەر داوای بەرپرسانی ئەو ڕژێمە، بەزوویی یەک سیستەمی دژە مووشەکی تاد لە پاڵ سیستەمی بەرگری حیتسی ئیسرائیل لە ترسی مووشەکەکانی ئێران لە سەکۆی ڕاداری ئەو ڕژێمە دادەمەزرێت.

News ID 52212

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha