بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد عەفیف بەرپرسی ڕاگەیاندنی حزبوڵڵا بە ئەلجەزیرە وتی: هەموو پاگەندەکانی ئیسرائیل سەبارەت بە چوونی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ لوبنان درۆیە.
ناوبراو زیادی کرد: هیچ پێکدادانێکی زەوینی لە نێوان هێزەکانی بەرخۆدان و هێزە داگیرکەرەکان ڕووی نەداوە.
عەفیف جەختی کرد: هێزەکانی ئێمە ئامادەی شەڕ لەگەڵ هێزەکانی دوژمنن کە ئەو ئەگەرەدا کە بوێرن یان هەوڵ بدەن بێنە نێو خاکی لوبنانەوە.
Your Comment