AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ١٠ ٠٩:٣٩

چرکە بە چرکە لەگەڵ هێرشەکانی ئیسرائیل؛

شەڕکەرەکانی ئیسرائیل گیانپەنای ئاوارە فەلەستینییەکانیان بوردمان کرد

شەڕکەرەکانی ئیسرائیل گیانپەنای ئاوارە فەلەستینییەکانیان بوردمان کرد

دەیان شەهید و بریندار بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە و لوبنان و شکستی تێلاڤیڤ لە تیرۆری یەکێک لە فەرماندەکانی فەلەستین لە نوێترین هەواڵەکانی هاوپەیوەند بە ناوچەکەیە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: هێرشە نامرۆڤانەکانی شەڕکەر و تۆپخانەکانی ئیسرائیل لە دژی لوبنان و کەرتی غەززە لە چەند کاتژمێری شەوی ڕابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەیان شەهید و برینداری لێکەوتەوە.

بوردمانی گیانپەنای ئاوارەکانی فەلەستینی لە غەززە

شەڕکەرەکانی ئیسرائیل شەوی ڕابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشیان کردە سەر قوتابخانەی شوجاعیە لە کەرتی غەززە کە بە هۆیەوە لانیکەم حەوت فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی تریش بریندار بوون.

15 شەهید و بریندار لە ئەندامانی بنەماڵەیەک لە هێرش بۆ سەر لوبنان

هەواڵدەری فەرمی لوبنان لە شەهادەتی ژمارەیەکی کەسی سڤیلی ئەو وڵاتە و بریندار بوونی ژمارەیەکی دیکە بە هۆی هێرش بۆ سەر خاکی لوبنان هەواڵی دا و لە ناوچەی داودیە لانیکەم 10 کەسی بنەماڵەیەک بە ئەو هۆیەوە شەهید بوون.

شەڕکەرەکانی ئیسرائیل گیانپەنای ئاوارە فەلەستینییەکانیان بوردمان کرد

شکستی ئیسرائیل لە تیرۆری فەرماندەیەکی فەلەستینی

شەڕکەرەکانی ئیسرائیل لە چەند کاتژمیری رابردوودا هێرشیان کردە سەر ناوچەیەکی نیشتەجێی لە لوبنان و بەتایبەتی ماڵی مونیر مقدح یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی فەتح کە بە هۆیەوە پێنج کەس شەهید بوون بەڵام نەیاتنوای خودی مونیر مقدح بکوژن.

شەڕکەرەکانی ئیسرائیل گیانپەنای ئاوارە فەلەستینییەکانیان بوردمان کرد

ئەلمەیادین: پاگەندەی تێلاڤیڤ سەبارەت بە دەسپێکی هێرشی زەوینی بۆ سەر لوبنان پشت ڕاست نەبووەتەوە

ئەمە لە حاڵێکدایە کە کەناڵكی ئەلمەیادین پاگەندەی ئیسرائیل لەسەر دەسپێکی هێرشی زەوینی بۆ سەر خاکی لوبنانی رەت کردەوە و ڕایگەیاند کە هێشتا ئەو وڵاتە ئەو هەواڵەی پشت راست نەکردووەتەوە.

News ID 51990

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha