بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران کە بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان چووەتە نیۆیۆرک لە گفتوگۆیەک یکورتدا لە سەر ڕێگای ئەو سەفەرە لە کاردانەوە بە چڕ بوونەوەی جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە غەززە و کەرتی ڕۆژاوا و ئەگەری ڕاگەیاندنی باکووری غەززە وەکوو ناوچەی جەنگی لە کابینەی نتانیاهۆ، بە وتنی ئەوەی کە هەر ئەو جۆرە کە ئیران بۆ هەموو ئێرانیەکانە، گۆی زەویش بۆ هەموو خەڵکی جیهانە، وتی:تەنانەت بوونەوەرەکانی سەر زەوی مافی ژیانیان هەیە، ئەوەی کە ئیسرائیل بە سەر خەڵکی غەززەیدا دەهێنێت و وڵاتگەلێک کە پاگەندەی مافی مرۆڤ دەکەن بە بێ سەرەنجدان بە بایەخی مرۆڤایەتی، گیانی مرۆڤەکان و مافی مرۆڤی ئەو جەنایەتانەی ئیسرائیل نابینن.
ناوبراو زیادی کرد: ئەوان بۆچی هەمبەر بە دۆخی غەززە، هاوار ناکەن جودا لە ئەوەی کە هاواری ناکەن زۆر جار بەرگریان لە جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە غەززەش کردووە و پاگەندەی مافی مرۆڤیش دەکەن. وتە و هەڵسوکەوتەکانی ڕۆژاوا جیاواز، قبووڵ نەکراو و درۆیە.
Your Comment