AP ١٤٠٣ خەرمانان ٣١ ٠٨:٥٧

مێهر لێکی دایەوە؛

شەهید ئیبراهیم عەقیل فەرماندەی باڵای حزبوڵڵای لوبنان کێ بوو؟

شەهید ئیبراهیم عەقیل فەرماندەی باڵای حزبوڵڵای لوبنان کێ بوو؟

شەهید ئیبراهیم عەقیل لە ڕێبەرانی سەربازی باڵای حزبوڵڵای لوبنان و فەرماندەی هێزە تایبەتەکانی ڕزوان لە حزبوڵڵا بوو.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: ئیبراهیم عەقیل ناسراو بە تەحسین فەرماندەی سەربازی کە لە هێرشی ڕۆژی هەینی ئیسرائیل بۆ سەر زاحیە لە بەیرووت شەهید بوو، فەرماندەی هێزە تایبەتەکانی حزبوڵڵای لوبنان ناسراو بە یەکینەکانی ڕزوان بوو.

ناوبراو یەکێک لە فەرماندە کاریگەرە سەربازییەکان لە هێزەکانی ڕزوان بوو و دوای شەهید فواد شوکر ددووهەم فەرماندەی گەورەی حزبوڵڵای لوبنان دەهاتە ئەژمار. دەوڵەتی ئەمریکا بۆ تیرۆری ئەو فەرماندە جەهادییەی حزبوڵڵا یان پێشکەش کردنی زانیاریەک کە ببێتە هۆی تیرۆر یان دەستگیری ناوبراو، 7 ملیۆن دۆلار خەڵاتی دیاری کردبوو.

شەهید ئیبراهیم عەقیل فەرماندەی باڵای حزبوڵڵای لوبنان کێ بوو؟

تەقینەوەی ناوەندی چەکدارانی دەریایی ئەمریکا لە لوبنان لە ساڵی 1983 و تەقینەوە لە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەیرووت و بەدیل گرتنی ئەڵمانی وئەمریکییەکان لە لوبنان یەک لە چالاکییەکانی ناوبراو بووە.

داڕێژەری ئۆپراسیۆنەکانی حزبوڵڵا

حزبوڵڵای لوبنان کە لە دەیەکانی 1980 و بە ئیلهام وەرگرتن لە شۆڕشی ئیسلامی ئێران دامەزرا، خێرا بووە یەکێک لە ئەکتەرە سەرەکییەکان لە ئاستی سیاسی و سەربازی لوبنان.

ئیبراهیم عەقیل یەکێک لە فەرماندە ئۆپراسیۆنییەکانی حزبوڵڵا، لە زۆربەی ئۆپراسیۆنە گرینگەکانی ئەو ڕێکخراوە ڕۆڵی سەرەکی هەبوو و چونکوو خاوەن ئەزموونی سەربازی و ئەمنی بوو ، یەکێک لە مێشکە داڕێژەرەکان و ئەندازیاری ئۆپراسیۆنەکانی حزبوڵڵا لە بواری داڕشتن و جێبەجێ کردنی ئەو ئۆپراسیۆنە سەربازیانە دێتە ئەژمار.

ڕۆڵی سەرەکی لە شەڕی 33 ڕۆژە و گەمارۆی ئەمریکا

یەکێک لە خاڵە وەرچەرخانەکانی ئۆپراسیۆنەکانی بە فەرماندەیی ئیبراهیم عەقیل، ڕۆڵی لە شەڕی 33 ڕۆژەی حزبوڵڵا هەمبەر ئیسرائیل لە ساڵی 2006 بوو کە توانی بە بەکارهێنانی تاکتیکی سەربازی پێچراو و بەکارهێنانی شەڕی نابەرانبەر، ئەرتەشی ئیسرائیل بەرەوڕووی کێشە بکاتەوە و سەرەڕای هێرشی ماڵوێرانکەری تێلاڤیڤ بۆ سەر حزبوڵڵا وەکوو سەرکەوتنێکی ستراتیژیکی سەربازی بۆ سەر حزبوڵڵا هاتە ئەژمار و بووە هۆی تۆکمە کردنەوەی ئەو ڕێکخراوە لە ئاستی لوبنان و ناوچەکەش.

شەهید ئیبراهیم عەقیل فەرماندەی باڵای حزبوڵڵای لوبنان کێ بوو؟


لایەنەکانی بەرخۆدانی دەلکاندە یەکەوە

ڕۆڵی ئیبراهیم عەقیل لە تۆکمە کردنەوەی پێوەندی نێوان لایەنەکانی بەرخۆدان بەتایبەتی حزبوڵڵا و حەماس زۆر گرینگ بووە و بە پێوەندی لەگەڵ فەرماندەکانی دیکەی گرووپەکانی بەرخۆدان، توانئ ڕۆڵی چالاکی لە هاوئاهەنگی سەربازی نێوانیان بگێڕێت.

News ID 51795

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha