AP ١٤٠٣ خەرمانان ٢٨ ٠٧:٠٦

هۆشی دەسکرد مێژووی زەوی دیاری دەکات

هۆشی دەسکرد مێژووی زەوی دیاری دەکات

توێژەرانی زانکۆی ستانفۆرد ئامرازێکی هۆشی دەسکردییان بە ناوی (SandAI) داهێناوە کە بۆ لێکدانەوەی مێژووی دەنکە خیزە کوارتێزیگەلێک کە تەمەنیان بۆ چەند ساڵ ملیۆن ساڵ لەوە پێش دەگەڕێتەوە، بەهرەی لێ وەردەگرن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئێنتێرستینگ ئێنجینرینگ، توێژەران بە کەڵک‌وەرگرن لەو ئامرازە دەتوانن بە شێوەی وردبینانە لێکی بدەنەوە ئایا دەنکە خیزەکان بە یارمەتیی هێزەکانی وەک با، ڕووبار، شەپۆل یان سەهۆڵەکان وەدی هاتوون و خەزێنە کراون یان نا. بەو پێیە ئەم دەسکەوتە دەتوانێ شێوازێکی نوێ بێت بۆ زانینی مێژووی زەویناسیی خیزەکان بە وردبینییەکی بێ‌وێنە.

مایکڵ هادسۆن سەرپەڕەشتی ئەم توێژینەوەیە، ڕایگەیاند: لێکدانەوەی ئەو بناشتانەی گۆرانیان تێدا وەدی نەهاتووە، وەک هەنگاونانە ناو ماشینی زەمانە کە تێیدا ئاگاداری ڕووداوەکانی زەوی، تەنانەت ئەوەی ملیۆنان ساڵ لەوەپێشیش دەبی و (SandAI) زانیارێکی زۆرترمان لەوبارەیەوە بۆ دەستەبەر دەکات.

News ID 51735

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha