AP ١٤٠٣ خەرمانان ١٩ ١٨:٣٢

ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی پەرلەمانی ئێران:

گوشاری ئەمریکا ڕێککەوتنی پێشووی ئێران و هەرێمی کوردستانی پشت گوێ خستبوو

گوشاری ئەمریکا ڕێککەوتنی پێشووی ئێران و هەرێمی کوردستانی پشت گوێ خستبوو

ئیسماعیل کەوسەری بە ئاوڕدانەوە لە چەق‌خستنە بەردەم ڕێککەوتنی ئەمنیی تاران-بەغدا لە لایەن ئەمریکاوە، ڕایگەیاند: بەخۆشحاڵییەوە ئەم ڕێککەوتنە لە قۆناغی کۆتاییە و گەیشتۆتە ئەنجامی گونجاوی خۆی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل کەوسەری ئەندامی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیس لە لێدوانێک بۆ کەناڵی هەواڵی ئێران، سەبارەت بە پرسی کۆنتڕۆڵی سنوورەکان لە لایەن دەوڵەتی ناوەندی، چەکداماڵین و ئاڵوگۆڕکردنی تاوانباران وەک سێ مژاری گرنگی ناو ڕێککەوتنی ئەمنی ئێران و عێراق، ڕایگەیاند: ئەگەرچی ئەم ڕێککەوتنە لە ساڵی ١٤٠١ هەتاوی کراوە، بەڵام پێشتر خوالێخۆشبوو حاج ئەحمەد کازمی لەوبارەیەوە چەندین ڕێککەوتنی لەگەڵ دەوڵەتی هەرێم بووە، کە بەداخەوە بە هۆی گوشاری ئەمریکییەکان پشتگوێ خرا و هەر ئەمە ڕێخۆشکەر بوو بۆ هەڵمەتی دژبەران بۆ سەر خاکی ئێران.

ڕاشیگەیاند: لەم قۆناغەدا تەنانەت شایەدی هێرشی چەکدارانەی ئەو گرووپانە بۆ سەر یەکێک لە شارەکانی ئێران لە پێناو کردنەوەی ناوچەیەکی ئازاد بۆ هەڵمەتی ئاسمانین، کە هەوڵی بەرەنگارانەی سپای پاسداران ئەم پیلانە پووچەڵ کرایەوە و هەر ئەمەش بووە هۆی وەگەڕ کەوتنەوەی ڕێککەوتنی ئەمنیی نێوان دوو وڵات.

کەوسەری سەبارەت بە دۆخی ئێستای ڕێککەوتنی تاران-بەغدا ڕوونی کردەوە: ئەگەرچی ئەم هەنگاوە دەبوو کاتی خۆی شێلگێرانە ئەنجام درابا، بەڵام بەخۆشحاڵییەوە ئێستا لە قۆناغی کۆتاییە و گەیشتۆتە ئەنجامی گونجاوی خۆی.

News ID 51598

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha