AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ٢٦ ١٤:٠٠

میدیاکانی ئیسڕائیل پاگەندەیان کرد:

قەتەر پێشکەوتن لە دانوستانەکانی ئاگربڕی غەززەی بە ئێران ڕاگەیاند

قەتەر پێشکەوتن لە دانوستانەکانی ئاگربڕی غەززەی بە ئێران ڕاگەیاند

مێدیا زایۆنییەکان پاگەندەیان کرد کە سەرۆک وەزیرانی قەتەر بە ئامانجی ڕازی کردنی تاران بۆ وەڵام نەدانەوە بە تیرۆری شەهید ئیسماعیل هەنیە، پێشکەوتن لە دانوستانەکانی ئاگربڕی غەززەی بە بەرپرسانی ئێران ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، ڕۆژنامەی یدیعوت ئاحارانوت لە زمانی سەرچاوە ئاگادارەکانەوە ڕایگەیاند کە محەمەد بێن عەبدولڕەحمان ئالی سانی سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر دوای دانوستانەکانی ئاگربڕی غەززە لە دۆحە، لە پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی، پێشکەوتن لە دانوستانەکان پێیان ڕاگەیاند تا تاران ڕازی بکات کە هێرش نەکاتە سەر ئیسرائیل.

هەواڵدەری بریتانیایی ڕۆیتێرزیش ڕۆژی سێشەممە لە زمانی سەرچاوە ئێرانییەکانەوە پاگەندەی کرد ئاگربڕی غەززە دەتوانێت وەڵامی ئێران بە تیرۆری هەنیە دوا بخات.

News ID 51271

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha