بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی نیوهیومریترین، سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان لە ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 115 هەزار کەس لە هاووڵاتیانی تورکیا لە وڵاتانی ڕۆژاوایی داوای پەنابەرێتیان کردووە.
کۆچی هاووڵاتیانی تورکیا بۆ وڵاتانی ئەمریکای باکووری و بەتایبەتی ئەمریکا بەرز بوونەوەی بەرچاوی هەبووە و لە حاڵێکدا کە لە ساڵی 2021 بەس 1400 هاووڵاتی تورکیا بە شێوەی نایاسایی چوونەتە ئەمریکا، ئەو ڕێژەیە لە ساڵی 2023 بۆ نزیک بە 15500 کەس بەرز بووەتەوە.
گۆڤاری ئەمریکی وۆرلد بە ئاماژە بە پەرە سەندنی کۆچی کوردەکانی تورکیا بۆ دەرەوەی وڵات، بەتایبەتی ئەمریکا، لە نیشتەجێ بوونی کوردەکانی کۆچبەری تورکیا لە ئەمریکا لە شاری ناشوێڵ هەواڵی دا کە بە هۆی نیشتەجێ بوونی حەشیمەتێکی بەرچاو لە کوردەکان بە کوردستانی بچووک دەناسرێت.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی یەکێک لە گۆڤارەکانی چاپی ناشوێڵ، حەشیمەتی کوردەکانی دانیشتووی ناشوێڵی ئەمریکا کە زۆربەیان لە دەیەکانی 1990 لە عێراقەوە کۆچیان کردووە، زیاتر لە 20000 کەسە و کۆڕی بەرپرسانی قوتابخانەی سەرەتایی و مامناوەندەکانی ئەو شارە مۆڵەتی وانە وتنەوە بە زمانی کوردیان لە قوتابخانەکان وەرگرتووە.
ژێدەر: کوردپرێس
Your Comment