AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ١٥ ٠٩:٣٣

ناوەندی لێکۆڵینەوەیی زایۆنیست:

ئەرتەش و سپای پاسداران تێکڕا هێرش دەکەنە سەر ئیسرائیل

ئەرتەش و سپای پاسداران تێکڕا هێرش دەکەنە سەر ئیسرائیل

ناوەندی لێکۆڵێنەوەیی ئەلمای ئیسرائیل نوێترین ڕاپۆرتی خۆیی لە ئەگەری هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل بڵاو کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، ئیستا بەرپرسانی ئیسرائیلی بە دڵنیاییەوە لە هێرشی ئێران بۆ سەر ناوچە داگیرکراوەکان باس دەکەن. تێلاڤیڤ ئێستا هەوڵ دەدات ئاستی بەربڵاوی و چڕیی هێرشەکەی ئێران بخەمڵێنێت.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوەندی لێکۆێنەوەیی ئەلمای ئیسرائیل لە نوێترین راپۆرتی خۆیدا ڕایگەیاند کە ئێران هێرشێکی بەربڵاوی پلان ڕێژی کردووە.

ئەو ناوەندە لە ئیکس نووسی: ئێران بە بەربڵاوی بە بەکارهێنانی جۆرەکانی مووشەک هێرش دەکاتە سەر ئیسرائیل و لە ئەو هێرشەدا بەرەی بەرخۆدان و بەتایبەتی حزبوڵڵا بەشداری دەکات.

لە درێژەدا هاتووە: هێرشی ئێران بریتی لە مووشەکی بالستیک و کرووز و جۆرەکانی درۆن دەبێت کە لە شوێنە جیاجیاکانی ئێرانەوە بەرەو ئیسرائیل دەهاوێژرێت. ئەو ئۆپراسیۆنە بە بەشداری هاوکات ئەرتەش و سپای پاسداران ئەنجام دەدرێت.

News ID 51161

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha