بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ئەلجەزیرە، بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی حزبوڵڵای لوبنان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک شەهادەتی سەرۆکی نووسینگەی سیاسی حەماسی سەرەخۆشی کرد.
لە بەیاننەمەکەی حزبوڵڵا لە ئەو بارەوە هاتووە: ئێمە شەهادەتی ئەو ڕێبەر و فەرماندە گەورە و ڕاستگۆیە لە قووڵایی دڵەوە سەرەخۆشی دەکەین.
حزبوڵڵا لە درێژەدا جەختی کرد: فەرماندە شەهید ئیسماعیل هەنیە یەکێک لە گەورەترین ڕێبەرانی ئەم سەردەمە بوو کە بە دلێرییەوە لە بەرانبەر ئەمریکا و ئیسرائیل وەستایەوە.
لە ئەو بەیاننامە هاتووە: شەهید هەنیە یەکێ لە ڕێبەران بوو کە گیانی خۆی نایە سەر دەستی و ئامادەی شەهادەت بۆ ئامانجێک بوو کە بڕوای پێ بوو و هەمیشە چاوەڕوانی بوو.
حزبوڵڵا ڕاشیگەیاند کە شەهادەتی هەنیە ورەی گیانفیدایان لە هەموو مەیدانەکانی بەرخۆدان بۆ درێژەی جەهاد و بەرەوڕوو بوونەوەی دوژمن پتەوتر دەکات.
هەروەها زیادی کرد: ئێمە سەرەخۆشی لە براکانمان لە حەماس دەکەین و هاوبەشی خەم و تووڕەییانین.
Your Comment