AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ٣٠ ١٣:١٨

لێکدانەوەی گریمانەیەک؛

ناوچە کوردنشینەکانی عێڕاق و سووریا بە چارەنووسی قوبرس دەچن؟

ناوچە کوردنشینەکانی عێڕاق و سووریا بە چارەنووسی قوبرس دەچن؟

مێژوو خەریکە دووپات دەبێتەوە چونکوو تورکیا هەڕەشە پاگەندەییەکان لە لایەن ناوچە کوردنشینەکانی عێراق و سووریا بۆ پاساودانی ئۆپراسیۆنی سەربازی خۆی لە ئەو ناوچانە و گۆڕینی دیمۆگرافیایان، دەقۆزێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بۆ قوبرسییەکان ڕۆژی 20 ی ژووییەی 2024 وەبیرهێنەرەوەی پەنجاهەمین ساڵڕۆژی هێرشی تورکیا بۆ سەر ئەو دوورگەیەیە. ئەوەی کە لە ئەو کاتەدا تورکەکان وەکوو دەستێوەردانی مرۆڤدۆستانە بۆ پارێزوانی لە حەشیمەتی موسڵمانی قوبرس وەسفیان دەکرد، لە ڕاستیدا کەمپەینی پاکتاو کردنی ئێتنیکی بە بەکگراونتی ئیمپریالیستی بوو. مێژوو ئێستا خەریکە دووپات دەبێتەوە چونکوو تورکیا لە هەڕەشە پاگەندەییەکان لە لایەن ناوچە کوردنشینەکانی عێراق و سووریا بۆ پاساودانی ئۆپراسیۆنی سەربازی خۆی لە ئەو ناوچانە و گۆڕینی دیمۆگرافیایان کەڵکوەردەگرێت.

ئەردۆغان لە ساڵی 2018 هێزە تورکەکانی ڕەوانەی چەندین ناوچەی کوردنشین لە سووریا کرد. لە ئەو کاتەدا هێزەکانی تورکیا کوردەکانیان لە ئەو ناوچە ڕاو نا و هەزاران تورک، سووریایی و فەلەستینیان لە جێی ئەوان جێگیر کرد. قەتەر و کوێتیش بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان لەوێ جێیان خۆش کرد. تورکیا بە هەڕەشە و ترساندن لەوانە ڕفاندنی کوردەکان و لەناوبردنی مەزراکانی زەیتوون، پاکتاو کردنی کوردەکان درێژە دەدەن.

تورکیا هەروەها بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای حەشیمەت لە ناوچە کوردنشینەکان کە داگیر کراون، هەوڵ دەدات. ئەو وڵاتە ناوەرۆکی کتێبی قوتابخانەکان لە باکووری سووریا بەڕێوە دەبات، زمانی تورکی کردووەتە زمانی فەرمی لە ئیدارەکان و تەنانەت پەردیسێکی ناوچەیی زانکۆی غازی ئانتەبی لە ناوچە کوردنشینەکان کردووەتەوە.

وادیارە هەمان نەخشە و پیلان ئێستا خەریکە لە هەرێمی کوردستانیش بەڕیوە دەچێت. تورکیا دوای شکستی دانوستانی ئاشتی 2015 لەگەڵ پەکەکە وادایرە لەژێر ناوی بەرەنگار بوونەوەی پەکەکە، بە کردنەوەی بنکەگەلێک لە قووڵایی زیاتر لە 20 مایل پەرەی داوە بە بوونی سەربازی خۆی لە ئەو ناوچە. درۆنەکانی تورکیا 180 مایل دزە دەکەنە نێو خاکی عێراقەوە. وادیارە تورکیا بە جێگیر کردنی زیاتر لە 15000 سەرباز، تانک و کردنەوەی وێستگەی پشکنینی نوێ، ڕەوتی بە تورک کردن کە لە باکووری قوبرس بەڕێوە برد، لە هەرێمی کوردستانیش دووپات دەکاتەوە.

هێزەکانی تورکیا بە ڕێککەوتنی حکومەتی عێڕاق و بێدەنگی ڕاگرتنی حکومەتی هەرێم کە بۆ بازرگانی و یارمەتی لە دژی ڕکبارە سیاسییەکانی خۆی سەر بە تورکیایە، ئێستا خەڵکی گوندەکان ناجار دەکەن بە چۆڵ کردنی ماڵەکانیان. هێرشە بەردەوامەکانی تورکیا گوندەکان لەناو دەبات، مەزاراکان دەسووتێنێت و خەڵکیش ئاوارە دەکات.

تورکیا 50 ساڵ دوای داگیر کردنی بەشێک لە قوبرس، بەدوای بە فەرمی ناساندنی لە ئاستی نێودەوڵەتی کۆماری تورکی قوبرسی باکووری وەکوو وڵاتی سەر بە خۆیە. ئازەربایجان، قەزاقستان و پاکستان لەوانەتە بەزوویی ئەو داواکارییە بە فەرمی بناسێنن. لە هەمان کاتیشدا وادیارە ئەمریکا و ئەورووپا توانایی بەرەنگار بوونەوەی تورکیایان لە ئەو بارەوە نییە.

ئێستا پرسیار ئەوەیە کە ئایا ئاوەها لاوازیگەلێک ڕێگا بۆ دووبات بوونەوەی داگیر کردنی قوبرس، ئەم جارە لە هەرێمی کوردستان و کوردستانی سووریا خۆش دەکات. هۆکاری هێنانە ئارای ئەم پرسە ئەوەیە کە تورکیا لە ئاوەها کردەوەیەک بۆ داگیر کردن و کردنیان بە بەشێک لە وڵاتەکەی خۆی لە ڕێگای گۆڕینی دیمۆگرافیا، پاشان هێنانە ئارای داخوازی بێ بنەما بۆ تەڤل کردنی ئەو ناوچانە بۆ سەر خاکی خۆی و یان پێکهێنانی وڵاتگەلێک وەکوو قوبرسی باکووری کەڵکوەردەگرێت.

ژێدەر: میدل ئیست فۆرم وەرگیراو لە کوردپرێس

News ID 50963

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha