AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ٢٠ ٠٩:١٦

ناوەندی بەرگری لە دیمۆکراسی شرۆڤەی کرد؛

بۆچی ئەردۆغان دەیەوێت لەگەڵ بەشار ئەسەد ئاشت بێتەوە

بۆچی ئەردۆغان دەیەوێت لەگەڵ بەشار ئەسەد ئاشت بێتەوە

ناوەندی بەرگری لە دیمۆکراسییەکان هۆکاری ویستی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ سووریای شکستی تەواوی سیاسەتەکانی ناوبراو هەمبەر دیمەشق وەسف کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورلیا کە لە مانگەکانی دواییدا ویستی خۆی بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ حکومەتی سووریا ڕاگەیاندووە، هیوای خواستووە کە لەگەڵ بەشار ئەسەد دیدار بکات.

ناوەندی بەرگری لە دیمۆکراسییەکان لە ئەمریکا، بە وەبیر هێنانەوەی ئەوەی کە ئەردۆغان دە ساڵی ڕابردوو بە پاڵپشتی لە تیرۆریستەکانی سوپای ئازاد هیوادار بوو حکومەتی سووریا بڕووخێنێت، نووسی: ئەو ئێستا بەدوای ئاشتی لەگەڵ بەشار ئەسەدە.

ئەو توێژینگەیە گۆڕینی ڕوانگەی ئەردۆغان هەمبەر سووریای بەهۆی شکستی سیاسەتەکانی ئەردۆغان لە سووریا و هەوڵ بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ سووریا وەسف کردووە.

ناوەندی بەرگری لە دیمۆکراسییەکان بە ئاماژە بە ئەوەی کە تورکیا هەم لەگەڵ حکومەتی سووریا و هەم لەگەڵ کوردەکانی ئەو وڵاتە دوژمنانە هەڵسوکەوتی کردووە، جەختی کردووە بەکارهێنانی تورکیا لە تیرۆریستەکانی سووریا هەمبەر کوردەکان نیشانەی بێ هیوایی ئەردۆغان لە ڕووخدانی حکومەتی ناوەندی سووریا بوو و هەوڵی دا لانیکەم ڕێگری بکات لە پێکهێنانی دەسەڵاتی کوردی لە باکووری سووریا.

بە گوێرەی شرۆڤەی ئەو توێژینگەیە، تورکیا دەیەوێت بە ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ دیمەشق، بەستێن بۆ گەڕاندنەوەی ملیۆنان ئاوارەی سووری لە وڵاتەکەیان خۆش بکات بەڵام لە لایەکی تریشەوە، لەوانەیە دیمەشق بیەوێت لە باتی ئاشتی، خوازیاری چوونە دەرەوەی هێزەکانی تورکیا لە سووریا ببێت. ئەو پرسە دەتوانێت ببێتە هۆی قۆستنەوەی ئەو دۆخە لەلایەن کوردەکانی سووریاوە، کە هەر ئەوەش بۆ ئەنقەرە ناخۆشترین حاڵەت دەبێت.

News ID 50866

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha