AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ١٥ ٠٩:٠٢

ڕێبەری باڵای ئێران:

خەڵک دەنگ بدەن و باشترین هەڵبژێرن

خەڵک دەنگ بدەن و باشترین هەڵبژێرن

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسڵامی ئێران وتیان: پشت بە خوا گەلی ئازیزمان دەنگ دەدات و باشترین هەڵدەبژێرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی ئەمڕۆ هەینی دوای دەنگدان لە قۆناغی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران، دەنگی دا.

وتیشیان: سوپاس بۆ خوا ڕۆژێکی خۆشە. ڕۆژی ئاماده بوونی خه ڵکه ، ڕۆژی بەشداری خەڵکه ، ڕۆژی چالاکبوونی گەلە ئازیزەکەمانه له پرسیێکی سیاسی گرنگی وڵاتدا، ئەویش هەڵبژاردنه که بیستوومه حەزی خەڵک بۆ بەشداری زیاتره له جاران. بەڵکوو وابێت.

ئاماژەیان بەوەشکرد: ان شاءاللە گەلی ئازیزمان دەنگ دەدات و باشترینەکان هەڵبژێرێت، لەم قۆناغەشدا پێویستە خەڵک زیاتر پاڵنەریان هەبێت چونکە کارەکان تەواو دەکەن، سبەی ان شاءاللە سەرۆکەکەمان دیاری دەبێت.

جەختیشیان کردەوە: خوای گەورە میللەت سەرکەوتوو بکات و وڵات سەرفراز بکات.

News ID 50797

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha