AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ٧ ١٠:٣٦

بە بیانووی بوونی پەکەکە؛

تورکیا هێرش دەکاتە سەر ژێرخانەکانی هەرێمی کوردستان

تورکیا هێرش دەکاتە سەر ژێرخانەکانی هەرێمی کوردستان

ڕەنگە بەم نزیکانە تورکیا هێرش بکاتە سەر ژێرخانە گرنگەکان، لەوانەش فڕۆکەخانەی سلێمانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاسیا نیوز نووسی: تورکیا نیگەرانە سەبارەت بە زیادبوونی چالاکییەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستانی عێراق و ڕەنگە هێرشێکی قورس بکاتە سەر هەرێم.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە: تورکیا پێی وایه فڕۆکه خانەی سلێمانی بۆته خاڵی ترانزێت بۆ چەکەکانی پەکەکه.

بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، تورکیا ڕێگری لە پێدانی ڤیزە بۆ هاووڵاتیانی ئەم پارێزگایە لە هەرێمی کوردستانەوە دەکات لە هەمان کاتدا گەمارۆی ئاسمانی بەسەر فڕۆکەخانەی سلێمانیدا دەسەپێنێت.

ئەم ئاژانسە هەواڵییە بە ئاماژەدان بە ئامادەبوونی بەرفراوانی هێزەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان بەتایبەتی باکووری هەولێر و دهۆک، نووسیویەتی: هەرێمی کوردستان بە کردەوە بووەتە شوێنی لەشکرکێشی هێزە سەربازییەکانی تورکیا.

هەروەها ئاماژە دراوە کە پەکەکە بە بەکارهێنانی بەشێک لە ژێرخانی گواستنەوەی هەرێمی کوردستان، وەک فڕۆکەخانەی سلێمانی، هۆشداری داوە لەوەی کە ڕەنگە تورکیا لە ئایندەیەکی نزیکدا بەشێک لەو شوێنە گرینگانە لەناو ببات و ژێرخانی گرنگی هەرێمی کوردستان بە فڕۆکەخانەی سلێمانیشەوە بکاتە ئامانج.

News ID 50712

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha