AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ٦ ١١:١٦

هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە:

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر پابەندە بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی شارەوانەکانیان

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر پابەندە بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی شارەوانەکانیان

ساڵح موسلێم هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە لەسەر بەڵێنی بەڕێ^وەبەرایەتی خۆسەر لەسەر بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە مانگی ئۆگۆست سەرەڕای بەرز بوونەوەی هەڕەشەکانی تورکیا بۆ هێرشی سەربازی جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ساڵح موسلێم، هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە، لە گفتوگۆیەکدا لەسەر بەڵێنی خۆیان بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی شارەوانیەکان لە مانگی ئۆگۆست سەرەڕای بەرز بوونەوەی هەڕەشەی تورکیا بۆ هێرشی سەربازی جەختی کرد.

ناوبراو بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ئەو هەڵبژاردنە بە ئامانجی بەڕێوەبەردنی کاروباری خۆجەیی لە ناوچەی دەرەوەی کۆنترۆڵی حکومەتی ناوەندی بەڕێوە دەچێت، جەختی کرد کە ئەوان هیچ ئامانجێکیان نییە بۆ جودایی لە سووریا.

موسلێم سەبارەت بە هۆکارە ڕاستەقینەکانی دواخستنی هەڵبژاردنەکان وتی: یەکێکیان بەهۆی کێشەی لۆجستیکی لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، دوو بەهۆی ڕای هەندێک لە پارتەکان بۆ کەم بوونی ماوەی بانگەشە بوو.

News ID 50704

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha