بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە نامەیەکدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بە ڕەت کردنەوەی پاگەندەکان لە دژی ئێران لە بڕیارنامەی شۆرای حوکام، لە ئەو بارەوە هەڵوێستی گرت.
لە نامەکەی ئەمیر سەعید ئیرەوانی بۆ ئانتۆنیۆ گۆترێش هاتووە: ترۆئیکانی ئەورووپی ئێستاش ئێران بە پابەند نەبوون بە بەڵێنەکانی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی تۆمەتبار دەکەن لە حاڵێکدا بە ئەنقەست سەرچاوەی سەرەکی دۆخەکەی ئێستا نابینن.
هەروەها هێناویە کە بڕیاری تاران بۆ هەڵوێستی چاکسازی بە پێی بەندەکانی 26 و 36 ی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە کاردانەوە بە چوونە دەرەوەی تاک لایەنەی ئەمریکا ئەنجام دراوە.
ئامانج لە ئەو کارەش گەڕاندنەوەی یەکسانی لە بەڵێنە بەرنابەرەکان و بەرژەوەندی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بوو.
ناوبراو درێژەی دا: ئەوەی کە ترۆئیکای ئەورووپی بەردەوام پاگەندە دەکات کە ئەوان پابەندی بەڵێنەکانیان بوون ، ناڕاستە.
ئیرەوانی زیادی کرد: هەر جۆرە پاگەندە لە ئەو بارەوە کە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران گەییشتووەتە قۆناغێکی قەیراناوی و ئەوە هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی بەتواوەتی ناڕاست و بێ بنەمایە.
Your Comment