AP ١٤٠٣ جۆزەردان ١٢ ٢٣:٣٧

وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاند:

مەرجی ئەنقەرە بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە باکووری سووریا

مەرجی ئەنقەرە بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە باکووری سووریا

وەزیری بەرگری تورکیا ئەمڕۆ لەسەر مەرجی ئەنقەرە بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە سووریا باسی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئاپا، یاشار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا ئەمڕۆ شەممە لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕۆژنامەڤانان سەبارەت بە دۆخی ئێستای سووریا بە بێ ئاماژە بە بوونی نایاسایی سەربازەکانی لە هەرێمی کوردستان و سووریا کە بە بێ مۆڵەت لە حکومەتەکانیان لەوێن، وتی: مومکینە دوای دابینی ئاسایشی سنوورەکان، کشانەوە لێک بدەینەوە.

بە پێی وتەی وەزیری بەرگری تورکیا، ئەنقەرە پێشتر 3 تیپی دژە تیرۆریستی لە باکووری هەبوو و ئێستا 20 تیپی هەیە و ئۆپراسیۆنێکی درێژماوە و بەربڵاویشی ئەنجام داوە.

یاشار گولەر ئاماژەی دایە سەر مەرجەکانی کشانەوەی هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە سووریا و پاگەندەی کرد: ئامانجی ئێمە دەسخستنی ڕێگاچارەیەکی سیاسی لە سووریا بە پێ بڕیارنامەی 2254 ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکانە. ئێمە ئامادەین تا پاڵپشتی لە پەسەند کرانی دەستوور بۆ هەموو دانیشتوانی سووریا، هەڵبژاردنی ئازاد، یاسای گشتی و ئاسایش بکەین.

News ID 50428

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha