بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە، دەڵێت: ئەردۆغان ڕۆژی ٢٢ـی نیسان سەردانی بەغدا و هەولێر دەکات، هەرچەندە ئامانجی سەرەکی ئەو سەردانە وەک پەیوەندی بازرگانی ئابووری ڕاگەیەندراوە، بەڵام ئامانجی تورکیا ئەوەیە کە ٨٧ بارەگای سەربازی خۆی لە سەر خاکی عێراق بکاتەوە و داگیرکەرییەکەی بە فەرمی بکات .
ڕاشگەیێندرا کە ڕەوایەتی بە پلانی نوێی خۆی بۆ هێرشەکانی بدات بە پاساوی “ئەمنی” دەیەوێت بازنەی نوێی داگیرکەری لە سەر خاکی عێراق بکاتەوە.
کەجەکە ڕاشیگەیاند: ئەردۆغان سەروەری عێراق پێشێل دەکات، هەموو ڕۆژێک بە دەیان هێرش ئەنجام دەدات و گوند، ڕەز و باخ، ماڵ و ئۆتۆمبێلی عێراقییەکان بۆردوومان دەکات و مەدەنییەکان دەکوژێت، تورکیا ئەو هێرشانە لە سایەی هاوکارییەکانی پەدەکە ئەنجام دەدات، گەلی کورد و کۆمەڵگەی عێراق، لە دژی هاوکاری تورکیا-پەدەکە و داگیرکەری تورکیایە، ئەردۆغان درکی بەوەکردووە و دەیەوێت حکومەتی بەغداش پەلکێشی لای خۆی بکات.
ڕاشیگەیاندووە، بەڕێوەبەرایەتی پەدەکە تاکە هێزە لە عێراق کە خزمەت بە مانەوەی هەمیشەیی تورکیا لە سەر خاکی عێراق دەکات، دەبێت پەدەکە دەستبەجێ کۆتایی بە پەیوەندیە شوومەکانى لەگەڵ ئەردۆغان بێنێت، کە لە قۆناغی ڕووخاندایە.
لە کۆتایدا ڕایگەیاندووە، دەبێت عێراق، گەلی کورد، پارتە سیاسیەکان، ڕێکخراوە مەدەنیەکان، ڕۆشنبیران، نوسەران و ڕاگەیاندنی عێراق لە دژی داگیرکەری تورکیا لەسەر خاکی عێراق و پلانەکانی بوەستنەوە
Your Comment