بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،، نووسینگەی ئایەتوڵڵا سیستانی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: دەستدرێژی سەربازی بۆ سەر خاکی ئێران لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەردەوامە و بووەتە هۆی شەهید بوونی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان کە ژمارەیەک لە پارێزەرانی قارەمانی وڵاتەکەیان لە نێویاندا، و دەیان منداڵ و خەڵکی بێ تاوانی مەدەنی.
نووسینگەی ئایەتوڵڵا سیستانی بە توندترین شێوە دەستدرێژی سەربازی بۆ سەر خاکی ئێران شەرمەزار کرد و هۆشداری دا کە ئەم شەڕە دەتوانێت لێکەوتەی زۆر مەترسیداری بۆ ناوچەکە و جیهان هەبێت.
News ID 58759
Your Comment