بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلشکەر محەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان سەبارەت بە وەڵامی هێزی هەوافەزای سپا بە جەنایەتەکانی ئیسرائیل ، ڕایگەیاند: ئۆپراسیۆنی وەعدەی سادق بە ناوی رەمزی یاڕەسولەڵڵا بە سەرکەوتوویی تەواو لە شەوی ڕابردووەوە تا ئەمڕۆ سەرلەبەیانی ئەنجام درا و هەموو ئامانجەکانی پێکا.
سەرلەشکەر باقری ڕایگەیاند: هۆکاری ئەو ئۆپراسیۆنە پەڕینەوەی ئیسرائیل لە هێڵی سوورێک بوو کە بۆ ئێمە تەحەمول نەکرا.
هەروەها وتیشی: ئۆپراسیۆنەکە بە شێوەیەک ئەنجام درا کە هەم ناوەندە هەواڵگرییە گەورەکان کە هەواڵیان خستبووە بەردەست ئیسرائیل بۆ هێرش بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران بکرێتە ئامانج و هەم ئەو بنکەیە کە لەوێوە بە ئێف 35 هێرش کرابووە سەر کونسوڵخانەی ئێران کرایە ئامانج.
باقری درێژەی دا: شوکر بۆ خودا هەر دووی ئەو ناوەندانە بەتواوەتی تێکشێکندران.
سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان جەختی کرد: ئەمریکا لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران ئاگادار بووە و لە هێرشەکەی دوێنێ شەویشدا هەوڵی دا لە ئاسمانی ئوردن و عێڕاق پشتیوانی لە ئیسرائیل بکات بەڵام سەرنەوکتن.
Your Comment