بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ،بە پشت بەستن بە ئەلمەیادین، کۆبوونەوەی ساڵانەی "مینبەر ئەلقودس" بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی قودس بەڕێوەچوو و ڕێبەرانی میحوەری بەرخۆدان لەم کۆبوونەوەیەدا بە ئۆنلاین وتاریان پێشکەش کرد.
ئەکرەم ئەلکەعبی: تا ئێستا دەسەڵاتی خۆمان نیشان نەداوە
ئەکرەم ئەلکەعبی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی نوجەبا ڕایگەیاند: بەرخۆدانی عێراق و بەرخۆدانی لوبنان و یەمەن تا کۆتایی لەگەڵ بەرخۆدانی فەلەستین دەمێنێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: واشنتۆن زیاتر لە 30 هەزار تۆن هاوکاری بۆ ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی ناردووە، بۆیە هاوبەشە لە تاوانە دزێوەکانیدا.
ئەلکەعبی وتی: ئێمە بە دوژمنی ئیسرائیل و هاوبەشەکەی کە ئەمریکایە دەڵێین بەرخۆدان تەنیا لە بازنەی دەسەڵاتی خۆیدا هۆشداری نەرمی بەکارهێناوە.
زیاد النخالە: سوپاس بۆ ئێران و ئێرانیەکان/ دەبێت یەکڕیزی نەتەوەکانمان و شەڕڤانانمان و ئامانجەکانمان بەهێزتر بکەین
هەروەها "زیاد النخالە" ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین وتی: سەرەڕای گەمارۆدان و برسێتی، زانیمان کە برا عەرەب و موسڵمانەکانمان تەنانەت ناتوانن بڕێک ئاو بۆ تینووەکان بهێنن.
ئاماژەی بەوەشکرد: داوا لە برا عەرەبەکانمان دەکەین بە هەمان شێوە مامەڵە لەگەڵ ئیسرائیل بکەن، چونکە هەرچی ئیسرائیل پێویستی پێیەتی لەو وڵاتانەوە بۆی دەڕژێت.
هەنیە: ئەمساڵ ڕۆژی قودس لە سێبەری شەڕی گەردەلولی ئەقسا بەڕێوەدەچێت
ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی نووسینگە سیاسی حەماس لە وتارێکدا لە مەراسیمی مینبەری قودس ڕایگەیاند: ئەمساڵ ڕۆژی قودس لە سێبەری شەڕی گەردەلولی گەورەی ئەقسا بەڕێوەدەچێت.
ناوبراو زیادی کرد: جیهان شاهیدی تاوانەکانی داگیرکەران لە غەززە، کەرتی ڕۆژئاوا و قودس. ئەمڕۆ ئێمە لە پێناو ئازادی لە ژێر چەقی دوژمنی زایۆنی تێدەکۆشین.
بەرپرسی نووسینگەی سیاسی حەماس ڕایگەیاند: ئەو تاوانە قێزەونەی کە دوژمنی زایۆنیزم لە سووریا ئەنجامی داوە، ئیدانە دەکەین.
هادی عامری: بەرخۆدان ڕژێمی داگیرکەری بەرەو لێواری شکست برد
هادی عامری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی بەدر هەروەها وتی: زریانی ئەقسا وەرچەرخانێکی ڕاستەقینەی لە پڕۆسەی پرسی فەلەستین دروست کرد. کێشەیەک کە وڵاتانی لووتبەرز هەوڵیان دا بیسڕنەوە، بەڵام گەڕایەوە سەر لوتکە.
ناوبراو زیادی کرد: بەرخۆدان، ڕژێمی داگیرکەر زایۆنی بەرەو لێواری شکست پاڵ ناوە.
عەبدولمەلیک بەدرالدین ئەلحوسی: تاکە بژاردەی سەرکەوتوو لە ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمن جیهاد
عەبدولمەلیک بەدرەدین ئەلحوسی، سەرۆکی بزووتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن هەروەها وتی: هەوڵدەدەین توانای مووشەکی و دەریایی خۆمان پەرەپێبدەین بۆ ئەوەی زیاتر پشتیوانی نەتەوەی فەلەستین بکەین.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئەمریکا بووەتە هاوبەشێکی کردەیی و تەواو لە تاوانەکانی دوژمنی ئیسرائیل لە دژی نەتەوەی فەلەستین. تاکە بژاردەی سەرکەوتوو لە ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمن جیهاد؛ پرسێک کە کارامەیی خۆی لە لوبنان و غەززە سەلماندووە.
Your Comment