AP ١٤٠٣ خاکەلێوە ٦ ١٥:٥١

لە ناڕەزایەتی بە دواکەوتنی مووچە؛

بایکۆتی سەرانسەری قوتابخانە و فەرمانگەکانی سلێمانی

بایکۆتی سەرانسەری قوتابخانە و فەرمانگەکانی سلێمانی

به‌شى زۆرى قوتابخانه‌كانى شارى سلێمانى و ده‌وروبه‌رى، له‌گه‌ڵ چه‌ندین فه‌رمانگه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌هۆى دواكه‌وتنى مووچه‌ بایكۆتى ده‌وامیان كرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فه‌رهاد سابیر، مامۆستا به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند: "چه‌ندین قوتابخانه‌ له‌ ناو شارى سلێمانى بایكۆتى ده‌وامیان كردووه‌ به‌هۆى ئه‌وه‌ى نزیكه‌ى دوو مانگه‌ مووچه‌ دابه‌شنه‌كراوه‌ و حكومه‌تیش هیچ بانكى نییه‌".

وتیشى: "دواى خۆپیشاندانى مامۆستایان، چه‌ندین قوتابخانه‌ كه‌ ده‌وامى ئێوارانن بڕیاریانداوه‌ نه‌چنه‌وه‌ بۆ قوتابخانه‌ و داواش له‌ قوتابى و خوێندكاران كراوه‌ نه‌چنه‌وه‌ بۆ ده‌وام".

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌، ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه‌ به‌شێكى فه‌رمانگه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى سلێمانى بایكۆتى ده‌وامیان كردووه‌، ئه‌وانیش تا دابه‌شكردنى مووچه‌ ئاماده‌نین ده‌وام بكه‌ن.

News ID 49562

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha