AP ١٤٠٢ ڕەشەمە ٧ ٢٣:٠٩

لە 10 مانگی یەکەمی ئەمساڵدا؛

418 ملیۆن دۆلار کاڵا لە سنوورەکانی کوردستانەوە هەناردە کرا

418 ملیۆن دۆلار کاڵا لە سنوورەکانی کوردستانەوە هەناردە کرا

بەرپرسی گشتی پیشە، کانگا و بازرگانی کوردستان وتی: 418 ملیۆن دۆلار کاڵا لە گومڕوکەکانی کوردستانەوە بۆ دەرەوەی ئێران هەناردە کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەختیار خەلیقی لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند: ئەو ڕێژە هەناردە کردنە لە گومڕوکەکانی پارێزگاوە لە 10 مانگەی ساڵی ڕابردوودا 343 ملیۆن دۆلار بوو کە ئەمساڵ لە بواری بڕی دۆلارەوە سەدا 22 گەشەی هەبووە.

بەرپرسی گشتی پیشە، کانگا و بازرگانی کوردستان بە وتنی ئەوەی کە ئاستی هەناردە کاڵا لە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو 801 هەزار تۆن بووە، زیادی کرد: لە باری کێشەوە هەناردە کردنەکان سەدا 14 زیادی کردووە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە بە گشتی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە بواری هەناردە کردن، هەناردەی گومڕوکەکان، هاوردە و ترانزیت 3 هەزار و 443 هەزار تۆن بووە، زیادی کرد: بڕی دۆلاری ئەو ئاستە ئاڵوگۆڕییە بازرگانیە، چوار هەزار و 217 میلیۆن دۆلار بووە .

News ID 49249

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha