بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەمال بایک لە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا ئەلیەوم، وتی: ئەندامانی پەکەکە لە ئۆپراسیۆن لە دژی داعش لە عێراق بەشداریان هەبووە و گرووپە ئێزدییەکانیشیان پەروەردە کردووە و ئێستاش لەگەڵ حکومەتی عێراق لە پێوەندیدان و بەتواوەتی لە شەنگال و مەخموور کشاونەتەوە.
ناوبراو هەروەها وتی: پاگەندەکانی تورکیا سەبارەت بە بوونی ئەندامانی پەکەکە لە مەخموو، شەنگال و کەرکووکئامانجی دیاری کراویان هەیە و ئەویش داگیرکردنی ئەو ناوچانە بە هەر شێوەیەک کە بووە.
هەروەها وتیشی: لە مەخموور بەس بنەماڵەی پەنابەرانی کوردی تورکیا هەیە کە هیچ جۆرە چالاکییەکی چەکدارانەیان نییە.
Your Comment