AP ١٤٠٢ ڕێبەندان ٢٨ ١٦:٥٧

بەرپرسی نوێنەرایەتی وەلی فەقی لە سوپای کوردستان:

دوژمن پلانڕێژی کردووە بۆ ئەوەی خەڵکی ئێران بەشداریی هەڵبژاردن نەکەن

دوژمن پلانڕێژی کردووە بۆ ئەوەی خەڵکی ئێران بەشداریی هەڵبژاردن نەکەن

بەرپرسی نووسینگەی نوێنەرایەتی وەلی فەقی لە سوپای بەیتولموقەدەسی کوردستان وتی: دوژمن پلانڕێژی کردووە بۆ ئەوەی خەڵک بەشداریی هەڵبژاردن نەکەن و نیزامی کۆماری ئیسلامی لاواز ببێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،حوجەتولئیسلام تەها تەوەکولی لە دیدار لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان وتی: ستراتێژی دوژمن کەمکردنەوەی بەشداری لە هەڵبژاردنەکانە بەمەبەستی چڕکردنەوەی گوشارەکان لەسەر کۆماری ئیسلامی ئێران.

وتیشی: ئامانجی دوژمن لاوازکردنی سیستەمی ئایینی و دەسەڵاتی نەتەوەیی ئێران و لەقاودانی ناکارامەیی ئەو سیستەمە لە خزمەتکردنی خەڵکە و بۆ ئەم مەبەستەش پڕوپاگەندە دەکات تاکوو خەڵک بە کەمی بەشداری بکەن لە هەڵبژاردنەکاندا .

دوژمن پلانڕێژی کردووە بۆ ئەوەی خەڵکی ئێران بەشداریی هەڵبژاردن نەکەن

ناوبراو بەشداریی بەشکۆی خەڵک لە هەڵبژاردنی بە سەرچاوەی بەهێزکردنی بەرەی خۆڕاگری و مایەی دڵخۆشی و هیوای گەلانی ستەملێکراوی جیهان زانی و زیادی کرد: بەشداریی بەرفراوان و بەشکۆی خەڵک لە هەڵبژاردنەکاندا ئاسایشی نەتەوەیی دەپارێزێت و دەسەڵاتی وڵات بەهێزتر دەکات و دوژمنەکان بێ هیوا دەبن.

بەرپرسی نوسینگەی نوێنەرایەتی وەلی فەقی لە سوپای بەیتولموقەدەسی کوردستان جەختی کرد کە ستراتیژی سەرەکی ئێمە بە تایبەت میدیاکان دەبێ جیهادێکی بەشدارانە بێت لە هەڵبژاردنەکاندا.

حوجەتولئیسلام تەوەکولی ڕاشیگەیاند: هەموومان ئەرکی ئەوەمان هەیە لە هەڵبژاردنەکانی ١١ی ڕەشەمەدا ڕۆڵ ببینین و کەسانی بەتوانا و خەمخۆر وەک نوێنەر بۆ مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و خوبرەکانی ڕێبەری هەڵبژێرین.

ناوبراو بە ئاماژەدان بەوەی کە میدیا لە نێو خەڵکدا جێگەی خۆی هەیە و هیچ بەدیلێکی نییە، لە درێژەی قسەکانیدا وتی: خەڵکی کوردستان بە پەرۆش و غیرەتدارن بۆ زێد و ئایینی خۆیان.

News Code 49116

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha